ناتانیاهۆ سوپا و دادگای باڵای ئیسرائیلی لە 'شکستی سەربازی' تۆمەتبار کرد
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل سه‌ركۆنه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی ده‌دات به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له "شكستی هه‌واڵگری" له هێرشه‌كانی حه‌ماس له 7ـی ئۆكتۆبه‌ر؛ هاوكات چه‌پڕه‌وه‌كانی ناو سوپا تۆمه‌تبار ده‌كات.
هه‌ینی، 28ـی شوباتی 2025، ڕۆژنامه‌ی "یه‌دیعوت ئه‌حرۆنۆت"، بڵاوی كرده‌وه، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتوویه‌تی، چه‌په‌كان كۆنترۆڵی سوپای وڵاته‌كه‌یان كردووه و ئیفلجیان كردووه، بۆیه سوپا له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی حه‌ماسدا شكستی هێنا.
بنیامین ناتانیاهۆ هه‌روه‌ها هێرشی كردووه‌ته سه‌ر دادگای باڵای ئیسرائیل و ڕایگه‌یاندووه، ڕێگری له‌و سه‌ربازانه كردووه كه له سنووره‌كان له ئه‌ركدا بوون، به‌رگریی له خۆیان بكه‌ن.
پێنجشه‌ممه، 27ـی شوباتی 2025، دۆرۆن كادۆش، په‌یامنێری سه‌ربازی له ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل گوتی، چه‌ندین ورده‌كاریی سه‌باره‌ت به هێرشی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023ـدا له به‌رده‌ستدایه، به‌ڵام به‌هۆی كۆتوبه‌نده‌وه له ڕۆژانی داهاتوو و له چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه بڵاویان ده‌كاته‌وه.
دۆرۆن كادۆش ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، سوپای ئیسرائیل هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی سیناریۆیه‌كی له‌م شێوه‌یه‌ی له حه‌ماس نه‌ده‌كرد، بۆیه له ئه‌نجامی ئه‌م لێكدانه‌وه ناواقیعییه‌ی، ڕووبه‌ڕووی شكست بووه‌وه.
كادۆش گوتوویه‌تی، سوپای ئیسرائیل شۆك بووه له جووڵه و پلانه تۆكمه‌كانی حه‌ماس له ساته‌وه‌ختی هێرشه‌كه‌یاندا، كه ته‌نانه‌ت سه‌ری له به‌رپرسان شێواند و پلانه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرای به لاڕدا بردن.
په‌یامنێری سه‌ربازی له ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل گوتی، سوپای ئیسرائیل پێش هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس له خه‌یاڵی هه‌واڵگریدا بوو، له كاتێكدا پێی وابوو و متمانه‌ی به خۆی هه‌بوو به‌ر له هه‌ر هێرشێك زانیاریی وردی هه‌بێت.
پێنجشه‌ممه، 27ـی شوباتی 2025، هێرزی هالیڤی، سوپاسالاری ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ئیسرائیل ڕۆژی 7ـی ئۆكتۆبه‌ر هه‌ڵه‌ی كرد. گوتیشی، به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و هه‌ڵه‌یه هه‌ڵده‌گرێت.
هالیڤی هه‌روه‌ها ڕوونی كرده‌وه، له‌وه‌ته‌ی 7ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه هه‌موو ڕۆژێك چه‌ند جار ئه‌وه‌ی به‌بیر هێناوه‌ته‌وه شكستیان هێناوه و پێویست ده‌كات چاو به‌و شكسته‌دا بخشێننه‌وه، كه ئه‌و به‌شێكی به‌ر ده‌كه‌وێت.