ئەمەریکا ڕەزامەندیی لەسەر فرۆشتنی کەرەستەی سەربازیی بە ئیسرائیل بە بەهای سێ ملیار دۆلار، دا
دوای زیاتر لە 15 مانگ لە شەڕی کەرتی غەززە، ئەمەریکا ڕەزامەندیی لەسەر فرۆشتنی تەقەمەنی و بڵدۆزەر و کەرەستەی دیکەی سەربازیی بە ئیسرائیل، دا.
ئاژانسی هاریکاری ئاسایشی بەرگریی ئەمەریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد "مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی بۆمب و کەرەستەی سەربازیی بە ئیسرائیل، بە بەهای زیاتر لە 2.5 ملیار دۆلار، هەروەها بولدۆزەر و هەندێک کەرەستەی دیکەشی بە بەهای نزیکەی 300 ملیۆن دۆلار پێ دەفرۆشێت."
پێنتاگۆن ڕایگەیاندووە، بەڵێندەرانی سەرەکی پاکێجی یەکەم، بریتین لە کۆمپانیای ڕوبیکۆن و بۆینگ، هەروەها پاکێجی دووەمیش لەلایەن کۆمپانیای جەنەراڵ داینامیکس بەرێوە دەچێت.
پێنتاگۆن ئاماژەی بەوەش کردووە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەزامەندیی لەسەر فرۆشتنی بولدۆزەری کاتەرپیلەر دی 9 و کەرەستەی دیکەی بە ئیسرائیل، بە بڕی 295 ملیۆن دۆلار دەربڕیوە.