بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان سپارد

وێنەی ڕووداوەکە
وێنەی ڕووداوەکە

چوار ئەندامی خێزانێک لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نزیک بازگەی دارەمان، گیانیان سپارد.

سۆران کامەران، پەیامنێری کوردستان24، ئاماژەی دا، شەممە، 1ـی ئاداری 2025، چوار ئەندامی خێزانێک لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نزیک بازگەی دارەمان گیانیان سپارد.

گوتیشی: ئۆتومبیلێک لەسەر ڕێگای کەرکووک-هەولێر خۆی بەبارهەڵگرێکدا کێشاوە، لە ئەنجامدا چوار کەس گیانیان سپاردووە، کە هەر چواریان ئەندامی یەک خێزانن.

پێشتر فازڵ غەراوی، سەرۆکی ناوەندی ستراتیجی بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕایگەیاند، لە ماوەی ساڵانی 2023-2024دا 15 هەزار ڕووداوی هاتوچۆ لە عێراق تۆمارکراون. 

ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە جیهان بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە گیان دەسپێرن، کە بە باوترین هۆکارەکانی گیان سپاردن دادەنرێت.

ساڵانە هەزاران کەس لە عێراق بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ دەبنە قوربانی، بەشێوەیەک کە ڕووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی مردن لە عێراق دانراوە.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment