نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بەردەوامە

ماوەی نزیکەی 8 مانگە، کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوە  بازاری قەیسەری هەولێر بەردەوامە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 137 دوکان ڕادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوە، ئەو بەشەی دیکەش کە بە بەشە مێژوویەکە ناسراوە بریارە پێش جەژنی ڕەمەزان رادەستی خاوەنەکانیانی بکرێتەوە.

هێندەی نەماوە بازاڕی قەیسەریی هەولێر جوانییەکەی بۆ بگەڕێتەوە،  بەشە سووتاوەکەی بازاڕەکە بە جۆرێک نۆژەنکراوەتەوە کە ناناسرێتەوە.

سامان ئەحمەد، ئەندازیار، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: "بازاڕی قەیسەریی کۆنی هەولێر پێکهاتووە لە 138 دوکان لە نهۆمی ژێرەوە، هەروەها 55 دوکانیش لە نهۆمی سەرەوە، زۆرینەی کارەکانی هەردوو نهۆمەکە تەواو بوونە، پێش جەژن سەرجەم دوکانەکان ڕادەستی خاوەنەکانیان دەکرێت.

تێچووی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری و دوکانەکان 5 ملیار و 300 ملیۆن دینارە، هەشت مانگە بە چڕی کاری تێدا دەکرێت تا زوو ڕادەستی خاوەنەکانیان بکرێتەوە.

شەوی 5ـی ئایاری 2024، ئاگرێك لە بەشێکی بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و دوای چەند کاتژمێرێک لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێرەوە کۆنترۆڵ کرا.

دوای ڕووداوەکەش پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا لە بارەی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی قەیسەری ئاشکرای کرد، بە گوێرەی دوایین ئامار لە کۆی زیاتر لە چوار هەزار دوکان، 227 دوکان و حەوت کۆگای بچووکی بازاڕی قەیسەری بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکە سووتاون و زیانیان پێ گەیشتووە.

 
 
Fly Erbil Advertisment