عێراق سنوورەکان بە تەکنەلۆجیای نوێ دهپارێزێت

عێراق بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای ئاستبەرز، سنوورەکانی خۆی دەپارێزێت و گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزەچەکدارەکانی وڵاتەکەش، دەڵێت: هەوڵەکان بۆ لە نێوبردنی سەرجەم پاشماوەکانی داعش بەردەوامن.
شەممە 1ـی ئاداری 2025، سەباح نەعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند:بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای ئاستبەرز، توانای هونەریی و لۆجستی، سنووریی عێراق بە تەواوەتی پارێزراوە و هەوڵی هەواڵگریی و پشکنینی ئاسمانیش خراوەتەگەڕ.
ئاماژەی بەوەش کرد، هێزەکانی پاسەوانی سنوور ئەرکێکی گەورە بەجێ دەگەینن، بۆ پاڵپشتیی زیاتر، فەرماندەی گشتیی هێزەچەکدارەکان چەند یەکەیەکی سوپا و حەشدی شەعبی بۆ پشتیوانیی لە ئەرکدان.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزەچەکدارەکان دەشڵێت: هەوڵەکان بۆ لە نێوبردنی سەرجەم پاشماوەکانی داعش بەردەوامن.