ئەو هەشت خۆراکەی کرداری هەرس لە ڕەمەزاندا ئاسان دەکەن

کێشەیەکی سەرەکی بە ڕۆژووانان لە مانگی ڕەمەزاندا، جۆر و بڕی خۆراکە بۆ ئەوەی پارێزگاریی لە تەندروستی گشتیی خۆیان بکەن، هەر بۆیە پزیشکان و پسپۆرانی تایبەت بە خۆراک، ڕێنماییان بە گشتی و بە تایبەت بۆ ڕۆژووانان، ڕەچاوکردنی سیستمێکی باشی خۆراکییە بۆ ئەوەی ئەو خۆراکانە بخۆن، کە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵی زوو شیبووەوە.

پێگەی "Money Control"، ڕاپۆرتێکی لەم بارەوە بڵاوکردووەتەوە و چەند خواردنێکی دەستنیشان کردووە، کە کاریگەرییەکی ڕیشەییان هەیە لەسەر کرداری هەرس و ڕێکخستنەوەی شەکری نێو خوێن و بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی جەستە.

شۆفان

شۆفان

یەکێکە لەو خۆراکە ڕووەکیانەی پێکهاتەکەی ڕیشاڵییە و بەزوویی هەرس و شی دەبێتەوە، هەروەها توێژینەوەکان دەریان خستووە، بە ڕێژەیەکی باش کار لەسەر ڕێکخستنەوەی کۆلیسترۆل و تەندروستی دڵ دەکات، هاوکات شیبوونەوەی ڕیشاڵەکانی فاکتەرێکی باشن بۆ ڕێکخستنەوەی ئاستی شەکری نێو خوێن و هەستکردن بە تێری، تایبەتمەندییەکی دیکەی شۆفان یارمەتیدەرە بۆ زاڵبوون بەسەر ڕاگرتنی کێشی جەستە.

نیسک

نیسک

یەکێکە لەو خۆراکانەی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و پرۆتینی ڕووەکی، بەهۆی زۆری ڕیشاڵەکانەوە سەرچاوەیەکی بەهێزە بۆ تەندروستڕاگرتنی کۆئەندامی هەرس، بۆ ئەوەی بە شێنەیی کرداری هەرس جێبەجی بکات و ڕێگر دەبێت لە تووشبوونی قەبزی. خواردنی نیسک گرنگیەکەی لەوەدایە کە ماددەکانی ئاسن، ترشی فۆلیک و پۆتاسیۆم دابین دەکات و بۆ تەندروستی گشتیی سوودبەخشن.

شیا

تۆوی شیا

سەرەڕای بچووکی دەنکۆڵەکانی، بەڵام بە سەرچاوەیەکی سەرەکی خۆراک و ڕیشاڵ دادەنرێت، بە تایبەت شیبوونەوەی ڕیشاڵەکانی خێرایە و ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ هەرسی خێرا و بێ گرفت، هاوکات دەتوانیت لە کاتی هەرسدا، ئاوی زیادی نێو گەدە هەڵمژێت و ببێتە پارێزەری ناوپۆشی گەدە.

تۆوی شیا یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی مرۆڤ بۆ ماوەیەکی دریژ هەست بە تێربوون بکات و بەرگەی برسێتی بگرێت، لەگەڵ ئەمەشدا کاریگەری لەسەر ڕێکخستنەوەی شەکری نێو خوێن هەیە.

برۆکڵی

برۆکلی

ئەم سەوزەیە بە ڕیشاڵ و پێکهاتە خۆراکییەکانی دیکە دەوڵەمەندە، لەوانە ڤیتامینەکانی C  و K لەگەڵ ترشەکانی فۆلیک و پۆتاسیۆم، پێکهاتەی ڕیشاڵەکەی یارمەتی باشترکردنی هەرس دەدات و یارمەتی ڕیخۆڵە دەدات بۆ دەردانی پاشەڕۆی زیاتر.

تووی سوور و شلک و بلوبێری

توو لەگەڵ شلک

تووی سوور و شین (بلوبێری) و شلک دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵی دژە ئۆکسان، خواردنیان هاوکار دەبن بۆ باشکردنی هەرس بە هاندانی جووڵەی ڕیخۆڵە بەشێوەیەک ڕێکوپێک خۆراکە ماددە هەڵمژن.

ئەڤۆگادۆ

ئەڤۆگادۆ

ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە بڕێکی زۆری ڕیشاڵی خێرا شیبووەوە، کە سوودێکی زۆریان بۆ گەدە و کۆ ئەندامی هەر دەبێت و کاریگەریان لەسەر ڕێکخستنەوەی شەکری خوێن و دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆل دەبێت.

سێو

سێو

لەبەر ئەوەی سێو دەوڵەمەندە بە جۆرێک ڕیشالی تواوە، کاریگەرییەکی باشی هەیە وەک دژە بەکتریا کار دەکات، خواردنی سێو یارمەتی بەکتریای بەسوودی ڕیخۆڵە دەدات، تەندروستی مایکرۆبیۆم بەهێز دەکات و هەرس باشتر دەکات. ئەمە جیا لەوەی بڕێکی باش لە ڤیتامین C و دژە ئۆکسیدەکان دابین دەکات.

بادام

کاکڵی بادام

خواردنی کاکڵی بادام سەرچاوەیەکی سەرسووڕهێنەرە کە پڕێتی لە ڕیشاڵی خۆراکی و چەوریی تەندروست و پرۆتین، زۆرترین سوودی بۆ تەندروستی ڕیخۆڵەکان و تەندروستی گشتیی هەیە، چونکە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی ڕیخۆڵەی مرۆڤ بە ڕێکوپێکی کردارەکانی جێبەجێ بکات و خۆراکە ماددە بە بەکتریا سوودبەخشەکان بدات.