ڕووسیا: سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ دیدگای ئێمە دەگونجێت

ڕووسیا پێشوازیی لە گۆڕانکارییەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەرانبەر وڵاتەکەی دەکات و دەڵێت: لەگەڵ دیدگای ئێمە دەگونجێت.

ڕۆژی یەکشەممە 2ـی ئاداری 2025، کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا (کرێملین) ڕایگەیاند: گۆڕانکارییە گەورەکەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەرانبەر بە ڕووسیا تا ڕادەیەکی زۆر هاوتایە لەگەڵ دیدگای ئێمە.

دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملین لە چاوپێکەوتنێکدا، بە کەناڵی فەرمی وڵاتەکەی گوت: "ئەگەر ئیرادەی سیاسی سەرۆک پوتین و سەرۆک ترامپ بەردەوام بێت، ئەوا دەتوانین کێشەکانی نێوانمان بە ئاسانی چارە بکەین و لەسەر زۆر شت ڕێککەوین کە لە بەرژەوەندی هەردوولادا بێت.

مۆسکۆ کە لە مانگی شوباتی 2022 هێرشێکی سەربازی بەرفراوانی دژی ئۆکرانیا دەستپێ کرد، هەروەها ڕەخنەی توندیشی لە پاڵپشتی بێ مەرجی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا گرت.

ترەمپ، ڕۆژی هەینی 28ـی شوباتی 2025، زێلێنسکی، بە مەترسی خستنە سەر ئاسایشی جیهان و ڕەتکردنەوەی دانوستان لەسەر ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا تۆمەتبار کرد و  هۆشداریشی دا لەوەی کە زێلێنسکی قومار بە جەنگی جیهانیی سێیەم و ژیانی ملیۆنان کەس دەکات.

 
Fly Erbil Advertisment