خوانی بەربانگ بۆ قوتابییانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سەڵاحەددین ئامادە دەکرێت

خوانی ئێوارەی قوتابییانی بەشەناوخۆیی زانکۆی سەڵاحەدین لە مانگی ڕەمەزاندا
خوانی ئێوارەی قوتابییانی بەشەناوخۆیی زانکۆی سەڵاحەدین لە مانگی ڕەمەزاندا

بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین ڕاگەیاند: تاوەکو مانگی ڕەمەزان کۆتایی دێت، هەموو ڕۆژێک خوانی ئێوارە بۆ چوار هەزار قوتابی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆکە ئامادە دەکرێت.

یەکشەممە، 2ـی ئاداری 2025، سامان عەبدوڵڵا، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: "وەک نەریتێکی ساڵانە زانکۆی سەڵاحەددین، بە هاوکاری سەرمایەدار شێخ باز بەرزنجی، خوانی ئێوارە بۆ چوار هەزار قوتابی بەشەناوخۆیی شەهید شەوکەت و 18ـی شوبات دابین دەکات."

سامان عەبدوڵڵا، گوتیشی: سەرجەم قوتابییانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سەڵاحەددین، لە تەواوی باڵەخانەکان، خوانی ئێوارەیان پێشکەش دەکرێت و خەمی ئامادەکردنی خوانی ئێوارەیان نابێت.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment