فوئاد حوسێن بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی کۆمکاری عەرەبی گەیشتە میسر

وەزیری دەرەوەی عێراق، بە مەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی کۆمکاری عەرەبی تایبەت بە دۆخی غەززە گەیشتە قاهیرە.
یەکشەممە 2ـی ئاداری 2025، وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، شاندی عێراق بە سەرۆکایەتی سەرۆک کۆماری وڵاتەکە بەشداریی لە لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لە قاهیرەی پایتەختی میسر دەکات.
وەزارەتەکە دەڵێت: هەر ئەمڕۆ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، بۆ مەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەکە گەیشتە قاهیرە.
لووتکەکە، ڕۆژی سێشەممە 4ـی ئادار ، لەبارەی پێشنیازەکەی ترەمپ بۆ ڕاگواستنی خەڵکی فەڵەستین و بونیادنانەوەی غەززە و نوێترین پێشهاتەکانی ناوچەکە، بەڕێوەدەچێت.