ئومێد خۆشناو: نزیکەی 137 دوکانی بازاڕی قه‌یسه‌ری ڕادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە

دووشەممە، 3ـی ئاداری 2025، ئومید خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی، تائیستا نزیکەی 137 دوکانی قەیسەری ڕادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوە.

ئومێد خۆشناو، ئاماژەی بەوەش کرد، نزیکەی 8 مانگە کارکردن لە نۆژەنکردنەوە بازاری قەیسەری هەولێر لەسەر بودجەى پارێزگاى هەولێر، بە گوژمەى پێنج ملیار و 300 ملیۆن دینار بەردەوامە، گوتیشی: تاوەکو ئێستاش نزیکەی 137 دوکان ڕادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوە، ئەو بەشەی دیکەش کە بە بەشە مێژوویەکە ناسراوە، بڕیارە پێش جەژنی ڕەمەزان تەواو بکرێت و ڕادەستی خاوەنەکانیان بکرێتەوە.

ڕوونیشی کردەوە، بازاڕی قەیسەریی کۆنی هەولێر پێک هاتووە لە 138 دوکان لە نهۆمی ژێرەوە، هەروەها 55 دوکانیش لە نهۆمی سەرەوە، زۆرینەی کارەکانی هەردوو نهۆمەکە تەواو بوونە، پێش جەژن سەرجەم دوکانەکان ڕادەستی خاوەنەکانیان دەکرێنەوە.

 

 
 
Fly Erbil Advertisment