لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست زیاتر لە 100 هاووڵاتی لە غەززە کوژراون

گواستنەوەی تەرمی ژمارەیەک کوژراوی فەڵەستینی (وێنە: AFP)
گواستنەوەی تەرمی ژمارەیەک کوژراوی فەڵەستینی (وێنە: AFP)

لەوەتەی ئاگربەستی شەڕ ڕاگەیەنراوە، زیاتر لە 100 هاووڵاتیی سڤیل لە غەززە کوژراون و نزیکەی 500ـی دیکەش بریندار بوون. 

وەزارەتی تەندروستیی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، لەوەتەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل لە کەرتی غەززە ڕاگەیەندراوە، 116 فەڵەستینی کوژراون و 490ی دیکەش بریندار بوون.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە، 02-03-2025، ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆمباران کران و لە ئاکامدا، چوار فەڵەستینی کوژراون و شەشی دیکەش بریندار بوون.

ڕۆژی 19ی مانگی ڕابردوو، ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەنێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل چووە بواری جێبەجێکردنەوە.