گەنجێک گورچیلەی بە دایکی دەبەخشێت

بەهۆی لەکارکەوتنی گورچیلەکانی دایکی، بڕیار وایە، ئەمشەو گەنجێکی شاری هەولێر گورچیلەی بە دایکی ببەخشێت.
دووشەممە، 3ـی ئاداری 2025، رزگار فەرهاد، هاورێی زیرەک چاوەڕوان، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: ئەمشەو نەشتەرگەریی بۆ زیرەک دەکرێت و یەکێک لە گورچیلەکانی دەبەخشێتە دایکی، چونکە دایکی گورچیلەیەکی لەکارکەوتووە و گورچیلەکەی دیکە تەنیا 20٪ـی کاردەکات.
رزگار فەرهاد، گوتیشی: تەواوی پشکنینەکان کراون و لە ئێستادا زیرەک کەرەنتینە کراوە لە نەخۆشخانە و پزیشکەکان ڕایاگەیاندووە، گورچیلەی ناوبراو بۆ دایکی دەگونجێت.
بەخشینی گورچیلە یەکەم جار نییە، لەلایەن هاووڵاتییانە ببەخشرێتە کەسانی نزیکی خۆیان.