دوو ئۆتومبیلی سفر کیلۆمەتر بۆ کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان دابینکرا

دوو ئۆتومبیلی نوێی سفر کیلۆمەتر بۆ تیمەکانی کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان دابینکرا و بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێریش دەڵێت: 14هەزار سەگی بێلانەیان کۆکردووەتەوە.

دووشەممە، 3ـی ئاداری 2025، ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: دوو ئۆتومبیلی سفر کیلۆمەتری 2024، بۆ تیمەکانی کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان دابینکرا و لەمە بەدوا کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان زۆر خێراتردەکرێت.

ژیار جەلال، گوتیشی: پێشووتر تەنیا یەک ئۆتومبیلمان هەبوو، کە توانیمان 14هەزار سەگی بێلانە لە ماوەی ساڵێک و سێ مانگ کۆبکەینەوە، بەدڵنییاوە بەم دوو ئۆتومبیلە کۆکردنەوەیان خێراتر و ئاسانتر دەکرێت.

پێشووتر، حەسەن ئیسماعیل، بەڕێوەبەری پەناگەی سەگەبێلانەکانی هەولێر، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوتبوو: بەشێوەیەکی گشتیی ڕۆژانە 30 سەگ کۆ دەکرێتەوە، بەڵام لەگەڵ دابینکردنی ئەم دوو ئۆتومبیلە، کۆکردنەوەیان خێراتر دەکرێت و دەتوانین ڕۆژانە 90 سەگ کۆبکەینەوە. 

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment