ترەمپ پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەکات

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پیرۆزبایی هاتنه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان له موسڵمانانی وڵاته‌كه‌ی و جیهان ده‌كات؛ ده‌شڵێت، ئازادیی ئایینیی به‌شێكه له ستایلی ژیان له ئه‌مه‌ریكا.
دووشه‌ممه، 3ـی ئاداری 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له په‌یامێكدا پیرۆزبایی هاتنه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان له موسڵمانانی جیهان و وڵاته‌كه‌ی كرد.
دۆناڵد تره‌مپ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: "به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌كه‌م."
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئازادییه ئایینییه‌كان به‌شێكی دانه‌بڕاون له ستایلی ژیان له ئه‌مه‌ریكا.
هاوكات گوتوویه‌تی، پێداگرن له‌سه‌ر بونیاتنانی ئایینده‌یه‌ك بۆ ئاشتی و داننان به ڕێز و شكۆی گیانی مرۆڤ.