سه‌ربازێكی ڕووسی كه به‌شداریی له جه‌نگیی دووه‌می جیهانیی كردبوو، كۆچی دوایی كرد

سه‌ربازێكی ڕووسی كه به‌شداریی له جه‌نگیی دووه‌می جیهانیی كردبوو له سه‌رووی سه‌د ساڵی كۆچی دوایی كرد؛ ئه‌و یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی نازییه‌كان له سه‌رده‌می جه‌نگه‌كه‌دا ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانهكهیانیانی كوشتبوون.
دووشه‌ممه، 3ـی ئاداری 2025، ئه‌لیكسه‌نده‌ر نۆڤیكۆڤ، ڕاگریی شاری سمۆلینسكی ڕووسی، كۆچی دوایی فیۆدۆر ڕۆساكۆڤ، یه‌كێك له سه‌ربازه‌كانی جه‌نگیی دووه‌می جیهانیی كه خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی بوو، ڕاگه‌یاند.
فیۆدۆر ڕۆساكۆڤ ته‌مه‌ن 104 بوو و یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی له ساڵی 1943ـدا كاتێك ئه‌ڵمانه نازییه‌كان چوونه گونده‌كه‌یان، ماڵه‌كه‌یان سووتاند و ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان كوشت.
فیۆدۆر ڕۆساكۆڤ ده‌رچووی قوتابخانه‌ی تانكه و فه‌رمانده‌ی خزمه‌تگوزاریی تانكی ڕووسی بوو و له ڕزگاكردنی هه‌ر یه‌ك له پرۆسیا و پۆڵه‌ندا به‌شدار بوو و كاتێكیش هاوپه‌یمانان هێرشیان كرده سه‌ر به‌رلین ئه‌و یه‌كێك بوو له‌و سه‌ربازانه‌ی له ناوه‌ڕاستی به‌رلیندا ڕووبه‌ڕووی نازییه‌كان بووه‌وه.
پاش جه‌نگیی دووه‌می جیهانی، گه‌ڕایه‌وه شاره‌كه‌ی و له به‌شی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ كاری كرد.
ئه‌لیكسه‌نده‌ر نۆڤیكۆڤ، ڕاگریی شاری سمۆلینسكی به بۆنه‌ی مردنه‌كه‌ی په‌یامێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، ڕۆساكۆڤ یه‌كێك بوو له‌و پاڵه‌وانانه‌ی سێمبوڵی ئازایه‌تی و وه‌فا بوو بۆ نیشتمانه‌كه‌ی و بۆ هه‌تاهه‌تایه له دڵی ڕووسه‌كان و ڕزگاریخوازاندا ده‌مێنێته‌وه.