سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بڕوانامه‌ی خوێندنی ساخته كردووه

چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك ئاشكرای ده‌كه‌ن، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بڕوانامه‌ی له بواری پزیشكی ساخته كردووه؛ هاوكات لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بڕوانامه‌كانی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك كه له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق ده‌رچوونه، پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یسه‌لمێنن ئه‌حمه‌د یونس مسته‌فا (حاصود)، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ساخته‌ی له بڕوانامه‌ی زانستیی كردووه.
به‌ڵگه‌كان ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌حمه‌د یونس مسته‌فا ده‌رچووی پۆلی شه‌ش (12)ـی وێژه‌ییه و ساخته‌ی له بڕوانامه‌كه‌ی كردووه و دوای وردبینی ده‌ركه‌وتووه، ده‌رچووی به‌شی زانستیی نییه.
ئه‌و به‌ڵگانه پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌حمه‌د یونس مسته‌فا به ساخته بڕوانامه‌ی دكتۆری له پسپۆری پزیشكی ددان له ئۆكرانیا به ده‌ست هێناوه.
ڕوون كراوه‌ته‌وه ناوبراو چه‌ند جار هه‌وڵی هه‌مواكردنه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی داوه له ناوخۆی عێراق، به‌ڵام وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه و بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وی دۆسیه‌ی خوێندنی داوه.
به پێی یاسای به‌ركاریی عێراق، پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا پله‌ی بریكاری وه‌زیره و مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت، بڕوانامه‌ی زانكۆیی له ناوخۆی عێراق دانی پێدانرابێت، كه ئه‌مه‌ش ئه‌حمه‌د یونس مسته‌فا ناگرێته‌وه، بۆیه ئه‌م سه‌رپێچی و پێشێلكارییه ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه.