دەمیرتاش بەشێوەی کاتی ئازادکرا

سەڵاحەدین دەمیرتاش
سەڵاحەدین دەمیرتاش

بە مۆڵەتی فەرمیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەڵاحەددین دەمیرتاش بەهۆی نەشتەرگەریی هاوسەری لە بەندیخانە دەرهێنراو ڕەوانەی لای هاوسەری کرا. 

میدیاکانی تورکیا رایانگەیاندووە، سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە داوای مۆڵەتی بینینی باشاک دەمیرتاشی هاوسەری کردووە کە بڕیارە نەشتەرگەریی بۆبکرێت، دواتر لەسەر مۆڵەتی فەرمیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ڕێگە بە دەمیرتاش دراوە، رۆژی هەینی دەمیرتاش لە بەندیخانەی ئەدرینەوە بۆ ئیستانبوڵ گواستراوەتەوە و لە کاتی نەشتەرگەرییەکەیدا لەگەڵ هاوسەرەکەی بووە.

 بەگوێرەی میدیاکان، کاتێک دەمیرتاش لە نەخۆشخانە بووە، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ دەمیرتاش کردووە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ هاوسەری دەمیرتاش خواستووە، جگە لەوە باخچەلی سوپاسی دەمیرتاشی کردووە بەهۆی ئەو هەڵوێستەی کە لە قۆناغی نوێیی چارەسەریدا پێشکەشی کردووە.  

 
 
Fly Erbil Advertisment