ڕۆژنامەی لاکروا: ڕێژەی لە سێدارەدان لە حمس زیادیان کردووە

ڕۆژنامەی لاکروای فەرەنسی
ڕۆژنامەی لاکروای فەرەنسی

ڕۆژنامەی لاکراوی فەرەنسی ئەمڕۆ بڵاوی کردووەتەوە، لە پارێزگای حمسی سووریا 64 حاڵەتی ڕفاندن و لە سێدارەدان دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد تۆمارکراون، زۆرینەی ئەو تاوانانەش دەرهەق بە عەلەوییەکان کراون کە پشتیوانی خانەوادەی ئەسەد دەکەن.

ڕۆژنامەی لاکراو زانیارییەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤی بڵاو کردووەتەوە کە بارەگاکەی لە لەندەنە، دەیان کەس لە خۆنیشاندانەکانی حمس بە ئامانج گیراون، کاتێک تەرمەکانیشیان ڕادەستی کەسوکاریان کرانەوە، شوێنەواری ئەشکەنجە و لێدان بەسەر جەستەیانەوە دیار بوو.

هێزەکانی ئەمنی سەر بە حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا چەند ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا و ژمارەیەک سەرکردەی گرووپە توندەڕەوەکانیان دەستگیرکرد و چەندین بارمتەشیان ڕزگار کرد، بێ ئەوەی بتوانن کۆتایی بە ئاڵۆزیی ئەمنی بێنن.

ڕۆژنامە فەرەنسییەکە ئاماژەی بەوە داوە، ئەمە وای لە وەزارەتی ناوخۆ کرد مەرسومێک دەربکات و هەزاران ئەفسەر و پۆلیسی ڕژێمی پێشوو بەپەلە بگەڕێنێتەوە سەر کارەکانیان هەر ڕۆژێک دوای کۆتایی هێنان بە ڕژێمی ئەسەد.

 
Fly Erbil Advertisment