میلیشاکانی سەر بە ئەسەد دوو سەربازی ئیدارەی نوێیان کوشت

ئاسایشی ناوخۆی سووریا
ئاسایشی ناوخۆی سووریا

دوای ئەوەی چەکدارانی سەر بە ڕژێمی ڕووخاوی بەشار ئەسەد،  دوو سەربازی  هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سووریایان کوشت،  هێزە ئەمنییەکان هەڵمەتێکی بەرفراوانیان لە گەڕەکی ئەلدەعتور و دەورووبەری لە پارێزگای لازقیە دەست پێ کرد، بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەو چەکدارانە.

سێشەممە، 4ـی ئاداری 2025، سەرچاوەیەک بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا 'سانا'ـی ڕاگەیاند "گرووپێکی چەکدار لە پاشماوەکانی ڕژێمی ئەسەد، لە گەڕەکی ئەلدەعتور لە پارێزگای لازقیە، بۆسەیەکیان داناوەتەوە و دوو سەربازی سەر بەوەزارەتی بەرگری سووریایان کوشتووە." 

لە ماوەی دوومانگی ڕابردوودا، گرووپەکانی سەر بەئەسەد، چەندان هێرشی چەکدارییان لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا کردووە و ژمارەیەک چەکداری بەشی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئیدارەی نوێیان کوشتووە و بریندار کردووە.

پێکهاتەی عەلەوییەکان لە پارێزگای لازقیە نیشتەجێن، دڵسۆزی بەشار ئەسەدی ڕژێمی پێشووی سووریان، چونکە ئەسەدیش سەر بەو  پێکهاتەیە، هەروەها عەلەوییەکان لەسەدا 10ـی دانیشتووانی پارێزگاکە پێک دەهێنن.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment