ته‌نزانیا.. پیاوێك زیاتر له 240 منداڵ و نه‌وه‌ی هه‌یه و گوندێكی بچووكی دروست كردووه

پیاوێكی ته‌نزانی گوندێكی بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌ی دروست كردووه؛ ژماره‌ی منداڵ و نه‌وه‌كانی زیاتر له دوو سەد كه‌س ده‌بن.
ئه‌رنیستۆ كاپینگا پیاوێكی ته‌نزانییه، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له لایه‌ن مێدیاكانه‌وه گرنگی پێ ده‌درێت و بووه‌ته جێی سه‌رنجی مێدیاكاران.
ماڵپه‌ڕی (Oddity Central)، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، چیرۆكی كاپینگا له ساڵی 1961 ده‌ستپێده‌كات كاتێك هاوسه‌رگیریی یه‌كه‌می كرد، به‌ڵام باوكی پێ‌داگر بوو خانه‌واده و ماڵباته‌كه‌یان فراوان بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هانی كاپینگای دا چه‌ند هاوژینێكی هه‌بێت.
كاپینگا پاشان چه‌ند جارێك هاوسه‌رگیریی كرد تاوه‌كوو ژماره‌ی هاوژینه‌كانی گه‌یشته بیست، به‌ڵام چواریان لێی جیا بوونه‌وه و 16ـیان مانه‌وه و له هه‌موو هاوژینه‌كانیدا 104 منداڵ و 144 نه‌وه‌ی هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی (Oddity Central)، ده‌ڵێت، كاپینگا گوندێكی بچووكی له ته‌نزانیا دروست كردووه و هه‌ر یه‌كێك له هاوژینه‌كانی له خانووی سه‌ربه‌خۆدان و هه‌موو منداڵ و نه‌وه‌كانیشی كه هاوسه‌رگیرییان كردووه، خاوه‌ن ماڵی خۆیانن.
كاپینگا به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی گوتووه، له گونده‌كه‌یان خه‌ریكی كشتوكاڵن و گه‌نمه‌شامی، فاسۆلیا و مۆز ده‌چێنن و به‌رهه‌م ده‌هێنن و بازرگانی پێ ده‌كه‌ن، هاوكات زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی دیكه ده‌چێنن و كه‌مترین به‌رهه‌م له بازاڕ ده‌كڕن و پشت به به‌روبومی خۆماڵی خۆیان ده‌به‌ستن.
كاپینگا له‌باره‌ی ژیان و ئاشتیی خێزانی‌دا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، بێ كێشه‌ن و هه‌ر كێشه‌یه‌كیشیان هه‌بێت به ڕاوێژ و لێكگه‌یشتن چاره‌ی ده‌كه‌ن. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی زۆرییانه‌وه، ناوی هه‌موو منداڵ و نه‌وه‌كانی نازانێت، به‌ڵكوو ته‌نیا په‌نجایان وه‌كوو ناو ده‌ناسێته‌وه، ئه‌وانی دیكه‌ش به ڕه‌نگ و ڕووخسار ده‌ناسێته‌وه.