گیر پیدرسن: هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا قبووڵكراو نییه
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا سه‌ركۆنه‌ی ئاڵۆزییه سه‌ربازییه نوێیه‌كان له سووریا ده‌كات؛ ده‌شڵێت، ئه‌و ئاڵۆزییانه قبووڵكراو نین.
سێشه‌ممه، 4ـی ئاداری 2025، گیر پیدرسن، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا سه‌ركۆنه‌ی ئاڵۆزییه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیلی له سووریا سه‌ركۆنه كرد به‌تایبه‌ت دوای هێرشه ئاسمانییه‌كانی دوێنێ دووشه‌ممه بۆ سه‌ر چه‌ند شوێنێنی سه‌ربازیی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.
گیر پیدرسن ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و كرده‌وانه قبووڵكراو نیین و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و ناسه‌قامگیریی و تێكچوونی بارودۆخی ئارامی سووریا ده‌كات.
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كرده‌وانه ئاڵۆزییه هه‌رێمییه‌كان زیاتر ده‌كات و هه‌ر هه‌وڵێك بۆ گواستنه‌وه‌ی قۆناغی سیاسیی له سووریا له‌بار ده‌بات.
دووشەممە 3ـی ئاداری 2025، ئەفیغای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاوی کردەوە، جبەخانەیەکی کۆنی ڕژێمی پێشووی سووریایان بۆردوومان کرد.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل گوتیشی: بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانکارییەکانی دوایی ناوچەکە، بڕیار لەسەر هێرشکردنە سەر ژێرخانەکانی ئەو بنکە سەربازییە دراوە لە سووریا.
ئەدرەعی ئاماژەی بەوە کرد، سوپا لە بەرگرییەکانی بەردەوام دەبێت و چاودێری بەرەی سووریا دەکات، هەموو کارێکیش دەکات بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی ئیسرائیل.