میسر: لە ماوەی 5 ساڵدا دەتوانین غەززە ئاوەدان بکەینەوە

بەدر عەبدولعاتی، وەزیری دەرەوەی میسر دووپاتی کردەوە، وڵاتانی عەرەبی توانای ئاوەدانکردنەوەی غەززەیان هەیە لە ماوەی 5 ساڵدا، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوەی لەسەری ڕێککەوتن کرا، چارەسەرێکی کردەییە کە دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت.
وەزیری دەرەوەی میسر بۆ ئەلعەرەبییە گوتی: لووتکەی قاهیرە چارەیەکی پراکتیکی خستەڕوو وەک ئەوەی ئەمەریکا داوای کردبوو.
هەروەها ڕوونیشی کردەوە کە سەردانی چەند وڵاتێک دەکات، بۆ ڕوونکردنەوەیی ورد و پلانی ئاوەدانکردنەوەی غەززە، ئاماژەی بەوەش کرد، لێکگەیشتن و کۆ دەنگی لەسەر ناوە پێشنیار کراوەکان بۆ ئیدارەی غەززە هەیە.
ناوبراو باسی لەوەش کرد، ئیدارەی غەززە لە دوای شەڕ دەبێ بۆ کەسایەتییە سەربەخۆکانی فەڵەستینی بێت.
وەزیری دەرەوەی میسر ئاماژەی بەوەش کردە، پێویستە کەشێکی لەبار هەبێت کە بتوانن پلانی ئاوەدانکردنەوەی غەززە جێبەجی بکرێت و بۆ ئاوەدانکردەنەوەش دەبێت ئاگربەست بەردەوام بێت.