ڕوانگەی سووری: سێ هەواڵگری ڕژێمی پێشووی سووریا کوژران

چوارشەممە، 5ـی ئاداری 2025، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، چەکدارانی نەناسراو لە شارۆچکەی سەنمین لە پارێزگای دەرعا، سێ کەسیان کوشتووە و سێ دیکەشیان بریندار کردووە کە یەکێک لە بریندارەکان منداڵە.
ڕوانگەی سووری ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو سێ کەسەی کوژراون لە هۆبەی هەواڵگری سەربازی ڕژێمی ئەسەد کاریان کردووە.
تۆڕی هەواڵی دەرعا 24 بڵاوی کردەوە، ئەو سێ گەنجە ناویان 'ئوسامە محەممەد عەتمە، ناسراوە بە "ئالاوتس"، نور جومعە و عەلی عیماد، هاوکات سێ کەسی دیکەش برینداربوون، کەیەکێکان منداڵ بووە و لەشوێنی ڕووداوەکەدا بوون.
ڕوونیشی کردەوە، ئەو سێ کەسەی کوژراون لە چوارچێوەی گرووپ کاریان کردووە بە سەرۆکایەتی "موحسین حەمید"، کە پێشتر سەر بە لقی ئاسایشی سەربازی ڕژێمی ڕووخاوی ئەسەد بووە و تێوەگلاون لە پێکدادانە چەکدارییەکان.