ئیندۆنیزیا به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی بارانی به‌خوڕ هه‌ور ده‌پیتێنێت

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیندۆنیزیا به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی بارانی به‌خوڕ كه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ئاواره و بێجێ بوون، هەوری دەپیتێنن.
چوارشه‌ممه، 5ـی ئاداری 2025، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیندۆنیزیا به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی بارانی به‌خوڕ، به‌تایبه‌تی له جاكارتا، كه بووه‌ته هۆی لافاو و له ئه‌نجامدا منداڵێك مردووه و هه‌زاران هاووڵاتیش ئاواره بوون و ماڵه‌كانیان جێ هێشتووه، ده‌ستیان به پیتاندنی هه‌ور كرد.
له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه، 3ـی ئاداری 2025، شه‌پۆلێكی بارانی به‌خوڕ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئیندۆنیزیا به‌تایبه‌تی جاكارتای گرتووه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی هەستانی لافاو و له ئه‌نجامدا جووڵه‌ی هاتووچۆ له شاره‌كه كه دانیشتووانه‌كه‌ی 30 ملیۆن كه‌سه، وه‌ستاوه و منداڵێكی سێ ساڵیش گیانی سپاردووه.
به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ڕایانگه‌یاندووه، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م شه‌پۆله به‌هێزه‌ی باران تاوه‌كوو 11ـی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام بێت، بۆیه ناچار بوون بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی باران، هه‌ور بپیتێنن و به شێوه‌یه‌كی ده‌ستكرد له‌و ناوچانه‌ی دوور بخه‌نه‌وه كه كه‌شێكی ناله‌بار و ناجێگیرییان دروست كردووه.
له‌م باره‌وه، دۆیكۆریتا كارناواتی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی كه‌شناسیی ئیندۆنیزیا گوتوویه‌تی: هه‌رگیز ناتوانن ڕێگه له باران بگرن، به‌ڵام ده‌توانن كاریگه‌رییه تونده‌كانی كه‌م بكه‌نه‌وه. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، خوێ و مادده‌ی كیمیایی دیكه تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن و هه‌وری پێ ده‌پیتێنن.