ئافره‌تێكی ژاپۆنی له‌ ته‌مه‌نی 113 ساڵیدا ناوی چووه‌ ناو كتێبی گینس

هاکویچی شیتسوی
هاکویچی شیتسوی

ئافره‌تێكی ژاپۆنی كه‌ پیشه‌ی سه‌رتاشیی ئافره‌تانه‌ و سه‌رتاشخانه‌ی هه‌یه‌‌، وه‌كوو به‌ ته‌مه‌نترین ئافره‌تی سه‌رتاشیی جیهانیی ناوی له‌ كتێبی (گینس) بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان تۆمار كرا.

هاکویچی شیتسوی ته‌مه‌نی 113 ساڵه‌ و ناوی چووه‌ ناو كتێبی گینس بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان و وه‌كوو به‌ ته‌مه‌نترین سه‌رتاشیی ئافره‌ت له‌ جیهاندا ناوی تۆمار كرا.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن کۆمپانیای پەخشی ژاپۆنی (NHK) بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، هاکویشی کە لە پارێزگای تۆچیگی کار دەکات، ئەم نازناوە ناوازەیەی بەدەست هێناوە.

هاکویشی لە ئاهەنگی خەڵاتکردنیدا باسی لە کارە درێژخایەنەکەی و ئەو سەختییانەی کرد کە لە منداڵییەوە ڕووبەڕووی بووەتەوە و گوتی: "خەڵک لە دوورەوە دێن بۆ بینینی من، بۆیە دەمەوێت تا دەتوانم درێژە بە کارەکانم بدەم."

هاکویشی لە ساڵی 1912 لە شاری ناکاگاوا لە ویلایەتی تۆچیگی لە دایک بووە، کاتێک تەمەنی چواردە ساڵ بووە، وەک شاگرد لە ئارایشتگه‌یه‌كی جوانکاری لە تۆکیۆ دەستی بە کار کردووە.

ساڵی 1936 مۆڵەتی سەرتاشی وەرگرتووە و لەگەڵ هاوسەرەکەی ئارایشتگه‌یه‌كی تایبەتی کردووەتەوە، بەڵام لە جەنگیی دووه‌می جیهانیدا، ئارایشتگه‌كه‌ی به‌ر بۆردومان كه‌وتووه‌.

هاکویشی دوای مردنی هاوسەرەکەی لە کاتی جەنگدا، گەڕایەوە بۆ زێدی خۆی و ئارایشتگه‌یه‌كی بچووکی لەناو ماڵەکەیدا دانا، لە هەمان کاتدا دوو منداڵەکەی پەروەردە ده‌كرد.

هاکویشی سەرەڕای هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی، بەڵام هێشتا پیشەکەی بەڕێوە دەبات، هەرچەندە بەهۆی ئازاری ئەژنۆکانییەوە ژمارەیەکی سنووردار سه‌ردانیكه‌ر وەردەگرێت.

 
Fly Erbil Advertisment