ترەمپ کۆتا هۆشداری دەداتە حەماس

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، 'هۆشداریی کۆتایی'دەدەینە حەماس بۆ ئازادکردنی ئەو بارمتانەی کە لە کەرتی غەززە ماونەتەوە.

ترەمپ لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی کۆمەڵایەتیی خۆیدا، هەڕەشەی کوشتنی لە دانیشتوانی کەرتی غەززە کرد "ئەگەر بارمتەکان بهێڵنەوە".

لە پۆستەکەدا نووسیویەتی: "بۆ خەڵکی غەززە، ئایندەیەکی جوان چاوەڕێتان دەکات، بەڵام نا ئەگەر بارمتەکان بهێڵنەوە ئەوا مردوون، بڕیارێکی دروست بدەن."

هەروەها لە پۆستێکدا هۆشداریی دایە حەماس کە هەر دواکەوتنێک دەبێتە هۆی "کۆتایی حەتمی" بزووتنەوەکە.

 ترەمپ دەڵێت: "ئێستا بارمتەکان ئازاد بکەن نەک دواتر و تەرمی ئەو کەسانە بگەڕێننەوە کە کوشتووتان، ئەگەرنا ئەمە دوا هۆشداریتان دەبێت!"

سەرۆکی ئەمەریکا هەروەها داوای لە سەرکردایەتیی بزووتنەوەی حەماس کرد کە "دەستبەجێ پێش ئەوەی درەنگ بێت غەززە بەجێبهێڵن" و پەیامێکی ڕاستەوخۆی ئاراستەی دانیشتوانی کەرتی کردووە.

وتەکانی ترەمپ دوای ئەوە هات کە لەگەڵ ژمارەیەک بارمتەی ئازادکراو کۆ بووەوە، کە باسیان لە ئازارەکانیان کرد، ئەمەش لە کاتێکدایە گرژییەکان لە ناوچەکەدا بەرز بوونەتەوە و پاڵپشتیی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل لە هەڵمەتە سەربازییەکانی دژی حەماس پەرە دەسێنێت.

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment