ئه‌مه‌ریكا: هه‌ر كه‌س زانیارییمان له‌باره‌ی سه‌رچاوه داراییه‌كانی حوسییه‌كان پێ بدات، پاداشتێكی گه‌وره‌ی ده‌كه‌ین

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ر كه‌سێك پاداشتی دارایی ده‌كات كه زانیاری‌یان له باره‌ی سه‌رچاوه داراییه‌كانی حوسییه‌كانیان پێ بدات؛ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاوكاته له‌گه‌ڵ به تیرۆرناساندنی بزووتنه‌وه‌كه له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه.
پێنجشه‌ممه، 6ـی ئاداری 2025، پرۆگرامی پاداشته‌كان له پێناو دادپه‌روه‌ری (Rewards for Justice)ـی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پشتڕاستی كرده‌وه، هه‌ر كه‌س زانیاری‌یان له باره‌ی تۆڕ و سه‌رچاوه داراییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن پێ بدات، بڕی 15 ملیۆن دۆلار وه‌كوو پاداشت وه‌رده‌گرێت.
پرۆگرامی پاداشته‌كان له پێناو دادپه‌روه‌ری ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ئامانج له پاداشته، په‌كخستن و له‌كارخستنی سه‌رچاوه داراییه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌یه.
ئه‌و پرۆگرامه باسی له‌وه‌ش كردووه، حوسییه‌كان له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2023ـوه به پشتیوانی ئێران هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه و هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانه‌كانیان به‌تایبه‌تی ئیسرائیل، سعوودیه و ئیمارات.
پرۆگرامی (Rewards for Justice) ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، حوسییه‌كان له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2023ـوه زیاتر له 100 هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له به‌نده‌ری باب مه‌نده‌ب.