چه‌كدارانی ڕژێمی ئه‌سه‌د هێرشیان كرده سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی سووربا

چه‌كدارانی سه‌ر به ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، ده‌یان كه‌سیان له هێزه ئه‌منییه‌كانی سووریا كرده قوربانی.
پێنجشەممە 6ـی ئاداری 2025، هێزه ئەمنییه‌كانی سووریا ڕایانگه‌یاند، له بۆسه‌یه‌كدا له لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، 16 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانی سوریا كوژراون و 25ـی دیکەش بریندار بوون.
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، به‌هۆی ئه‌و بۆسه‌یه‌وه پێكدادانێكی توند له نێوان هه‌ردوولادا له ناوچه‌ی جه‌بلێ به‌رده‌وامه.
ده‌شڵێت: ئه‌م هێرشه له لایه‌ن سوهه‌یل حه‌سه‌نه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت كه تاوانباری جه‌نگه و قێزه‌وه‌تنترین تاوانی ده‌رهه‌ق به سوورییه‌كان ئه‌نجام داوه، له سه‌رده‌می ڕژێمی پیشووی سووریادا و فه‌رمانده‌ی هێزه تایبه‌ته‌كانی سووریا بووه، و ئه‌م هێرشه‌ش به توند‌وتیژترین هێرش داده‌نرێت له‌وه‌ته‌ی ڕووخانی ئه‌سه‌ده‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی لازقییه‌ش ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان توانیویانه به‌ر به هێرشه‌كان بگرن و به زووترین كات كۆتایی به بوونی ئه‌و چه‌كدارانه ده‌هێنرێت.
هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ی هاتوقچۆ له ته‌رتوقس ڕاگه‌یه‌نراوه له كاتژمێر 10ـی شه‌و تا 10ـی به‌یانی.