نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا: دەمانەوێت بارمتەکانی ژێردەستی حەماس ئازاد بکرێن

ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، حەماس بەگوێرەی پێویست نەهاتووە بەدەم دانوستانەکانەوە بۆ ئاگربەست، پێویستە جددی تر بن.

ڕاشیگەیاند، دۆناڵد ترەمپ دۆخی بارمتەکانی بندەستی حەماس بەو شێوەیەی ئێستا قبوڵ ناکات.

ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا دەشڵێت: دەمانەوێت بارمتەکانی ژێردەستی حەماس ئازاد بکرێن، هەروەها سنوورێک بۆ ئەو دۆخە نامرۆڤانەیە دابنێنین حەماس بۆ بارمتەکانی دروست کردووە

. دۆناڵد ترەمپ هەرگیز دۆخی ئێستای  بارمتەکان قبوڵ ناکات، حەماس بەگوێرەی پێویست نەهاتووەتە پێشەوە بۆ گفتوگۆ، پێویستە بێنە پێشەوە.

پلانەکەی میسرمان سەبارەت بە کەرتی غەززە بەدەست گەیشتووە، پێویستە گفتوگۆی زیاتری لەبارەوە بکرێت.