ئەم هەفتە کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێ لە ئوردن بەڕێوە دەچێت

ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێی سووریا لە ئوردن بەڕێوە دەچێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئوردن بڵاویکردووەتەوە؛ بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە، 9ـی ئاداری 2025ـی داهاتوو کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێی سووریا لە ئوردن بەڕێوە بچێت، ئامانجی کۆبوونەوەکەش گفتوگۆکردنە لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و بازرگاکانانی ماددەی هۆشبەر.

بەگوێرەی وەزارەتی دەرەوەی ئوردن، لە کۆبوونەوەکەدا، باسی لە گەڕانەوەی خۆویستانەی پەنابەرە سوورییەکان بۆ وڵاتەکەیان دەکەن، ئەمە لەگەڵ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی سووریا و دروستکردنی دەوڵەتێک کە مافی هەمووان بپارێزێت.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیرانی بەرگریی و دەرەوەی عێراق، تورکیا، لوبنان و ئوردن بەشداری بکەن.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment