گه‌نده‌ڵی له بواری وه‌رزشی هۆكاره بۆ زیادبوونی مادده‌ی هۆشبه‌ر له میسان

گه‌نده‌ڵی له عێراق هه‌موو بواره‌كانی ژیانی گشتی و تایبه‌تی گرتووه‌ته‌وه، گه‌نده‌ڵی له بواری وه‌رزشی یه‌كێكه له‌و بوارانه‌ی له پارێزگای میسان بووه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌نێو گه‌نجان.
میسان یه‌كێكه له‌و پارێزگایانه‌ی عێراق جگه له بواره‌كانی دیكه، زۆرترین گه‌نده‌ڵی له بواری وه‌رزشی تێدا كراوه، به شێوه‌یه‌ك له ده‌یان پرۆژه و یاریگای وه‌رزشی بێبه‌ش كراوه.
ده‌یان پرۆژه و یاریگای ته‌واونه‌كراوی وه‌رزشی له شاره‌كه‌دا بووه‌ته ڕووخساری هه‌ره دیاریی گه‌نده‌ڵیی شاره‌كه، هۆكاره‌كه‌شی نه‌بوونی بڕی پێویستی گوژمه و به‌فیڕۆدان و دزینی بودجه‌ی ته‌رخانكراوه بۆ ئه‌و پرۆژانه.
به‌رپرسانی شاره‌كه كه به پشكپشكێنه له پۆسته‌كان دانراون پشكی گه‌وره‌یان له گه‌نده‌ڵییه‌كانی ناو ئه‌و پرۆژانه هه‌یه و له ئه‌نجامی دزینی بودجه‌ی ته‌رخانكراو، پرۆژه‌كان به ناتهواوكراوی به‌جێ هێڵدراون.
چاودێرانی شاره‌كه به كه‌ناڵی "السومریة نیوز"ـیان گوتووه، گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕی و نه‌بوونی پلانی گونجاو پێویست و كارا، شاره‌كه‌یانی پڕ كردووه له پاشماوه‌ی ده‌یان پرۆژه‌ی ته‌واونه‌كراوی وه‌رزشی، كه ئه‌مه‌ش وایكردووه، گه‌نجانی شاره‌كه له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانیان و ئاره‌زووه‌كانیان بێبه‌ش ببن و له به‌رانبه‌ردا په‌نا بۆ مادده هۆشبه‌ره‌كان ببه‌ن.