ڕووسیا داوای هێوركردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی سووریا ده‌كات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا داوای هێوركردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی سووریا و وه‌ستاندنی خوێن ڕشتن ده‌كات؛ ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی دووپات كرده‌وه‌ بۆ هه‌ر جۆره‌ هاوكارییه‌كی پێویست.

هه‌ینی، 7ـی ئاداری 2025، ماریا زاخارۆڤا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا داوای له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا كرد هه‌موو توانا و هه‌وڵێكیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئاڵۆزی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ڕۆژئاوای سووریا.

ماریا زاخارۆڤا به‌ پێویستی زانی هه‌ر چووه‌ سنوورێك بۆ خوێن ڕشتن چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو دابنرێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای له‌ سه‌ركرده‌ كاریگه‌ره‌كانی سووریا كرد په‌له‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌و دۆخه‌ ناله‌باره‌ بكه‌ن.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاماده‌یی مۆسكۆشی دووپات كرده‌وه‌ بۆ هه‌ر جۆره‌ هاوكاری و پشتگیرییه‌ك له‌پێناو كۆتاییهێنان به‌م دۆخه‌ ئاڵۆزه‌ی سووریا.

هەینی 7ـی ئاداری 2025، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هێزەکانی حکوومەتی نوێی سووریا، لە لازقییە 69 عەلەوییان گوللـەباران کردووه‌.

ڕووداوەکە لە ڕێگەی چەند شایه‌تحاڵێک و گرتەڤیدیۆیه‌كه‌وه‌ پشتڕاست کراوه‌تەوە، کە تەرمی دەیان کەس لەسەر شەقام و شۆستەکان بینراوە.

پێنجشەممە 6ـی ئاداری 2025، لە لازقییە شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حکوومەتی نوێ سووریا و لایەنگرانی ڕژێمی پێشووی ئەسەد ڕووی دا.

بە گوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی شەڕەکەوە جگە لەو 69 کەسەی گوللەباران کراون، 72 کەسی دیکەش کوژراون، کە 36ـیان لە هێزەکانی سووریا بوون، 32ـی دیکەش لە چەکدارانی سەر بە ڕژێمی پێشووی ئەسەد بوون، بەمەش ژماره‌ی كوژراوان گەیشتووه‌ته‌ 141 کەس.

 
 
Fly Erbil Advertisment