کەشناسێک: شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسیی ڕایگەیاند: شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تا ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
هەینی 7ـی ئاداری 2025، محەممەد کەمال، شارەزای بواری کەشناسیی بە کوردستان24ـی گوت: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و کەشوهەوا سارد دەبێت، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تا ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
ئەو شارەزایەی کەشناسیی، گوتی: چاوەڕێ دەکرێت شەپۆلەکە هەورە بروسکەی لەگەڵ بێت و لە هەندێک شوێن بەهۆی بارانی بەخوڕ لافاو دروست دەبێت.