سه‌ركرده‌ی حوسییه‌كان: ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان له دژی ئیسرائیل ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه

سه‌ركرده‌ی حوسییه‌كان هۆشداریی له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه ده‌ریاییه‌كانیان له دژی ئیسرائیل ده‌دات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مۆڵه‌تێكی چه‌ند ڕۆژی ده‌داته نێوه‌ندگیره‌كان.
هه‌ینی، 7ـی ئاداری 2025، عه‌بدولمه‌لیك حوسی، سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن مۆڵه‌تی چوار ڕۆژی داوه‌ته نێوه‌ندگیره‌كان و ڕایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر دوای ئه‌و چوار ڕۆژه ئیسرائیل ڕێگه به گه‌یشتنی هاریكارییه مرۆییه‌كان نه‌دات بۆ غه‌ززه، ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه ده‌ریاییه‌كانیان له دژی ئیسرائیل ده‌كه‌نه‌وه.
سێشه‌ممه، 4ـی ئاداری 2025، ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی حوسییه‌كان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا گوتی، هه‌وڵه‌كانی ئیسرائیل بۆ پێشێلكردن و شكاندنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ حه‌ماس و داخستنی ته‌واوه‌ته‌ی ده‌روازه‌كانی غه‌ززه به ڕووی هاریكارییه مرۆییه‌كان، پێشهاتێكی مه‌ترسیداره.
ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی حوسییه‌كان گوتوویه‌تی، گه‌لی فه‌ڵه‌ستین مافی به‌رگریی هه‌یه و ڕووبه‌ڕووی هه‌موو تاوانه‌كانی ئیسرائیل ببێته‌وه كه به پشتگیری و هاندانی ئه‌مه‌ریكا ده‌یكات.
ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی حوسییه‌كان جه‌ختیشی كرده‌وه، له ئه‌گه‌ری پێشێلكردنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، ئاماده‌ن ده‌ست به هێرش و چالاكییه چه‌كدارییه‌كانیان بكه‌نه‌وه.
قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی غەززە لە 19ـی کانوونی دووەمی 2025، چووە واری جێبەجێ کردن، بەڵام دەستپێنەکردنی دانوستانەکان بۆ قۆناغی دووەم، دەرگا بەڕووی چەندین سیناریۆی ئەگەریدا دەکاتەوە.
هەروەها ئیسرائیل دەیەوێت قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیل و بارمتەکان درێژ بکاتەوە بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی بارمتەکان ئازاد بکرێن، بەبێ ئەوەی ئەو پابەندبوونانە تەواو بکات کە لە ڕێککەوتنەکەدا بەسەریدا سەپێنراوە.