مەزڵووم عەبدی: له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ڕێككه‌وتووین كه په‌نا بۆ بژارده‌ی سه‌ربازیی نه‌به‌ن

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، ڕایگەیاند: ئاماده‌ین دامه‌زراوه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا یه‌كبخه‌ین. گوتیشی: له‌گه‌ڵ دیمه‌شق رێككه‌وتووین كه په‌نا بۆ بژارده‌ی سه‌ربازیی نه‌به‌ن.
هەینی 7ـی ئاداری 2025، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە"، لە میانەی بەشداریی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرکردایەتیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییی دژی داعش، ڕایگەیاند: قەیرانی سووریا تەنیا لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر دەکرێت.
ئاماژەی بەوەش دا، له‌گه‌ڵ دیمه‌شق رێككه‌وتووین، كه بۆ چارەکردنی کێشەکان په‌نا بۆ بژارده‌ی سه‌ربازیی نه‌به‌ن. گوتیشی: ئاماده‌ین دامه‌زراوه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا یه‌كبخه‌ین.
باسی لەوەش کرد، شاندێك بۆ گفتوگۆ له ته‌واوی پێكهاته‌كان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دیمه‌شق پێك ده‌هێنین.
لە بەرانبەردا فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی، جەختی لە پاڵپشتیکردنیان بۆ چارەی ئاشتییانە و پێویستی چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەموو لایەنەکانی سووریا لە ڕێگەی دیالۆگ و پاڵپشتیکردنی بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە کردەوە.
گوتیشی: له ڕاوه‌دوونانی شانه نووستووه‌كانی داعش به‌رده‌وام دەبین.