دوو فراکسیۆنی شیعە بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەکەن
په‌رله‌مانی عێراق لەبارەی شه‌ش پرۆژه‌یاسا کۆ دەبێتەوە، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی یاسای حه‌شدی شه‌عبی، دوو فراکسیۆن بایکۆتی کۆبوونەوەکە دەکەن.
دوای نزیكه‌ی مانگێك له ڕاوه‌ستانی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، به‌هۆی كێشه‌ی سیاسی و ڕێكنه‌كه‌وتنی هێزه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یاسایانه‌ی ده‌خرێنه به‌رنامه‌ی كاره‌وه، وابڕیاره کاتژمێر 01:00ـی دوانیوەڕۆی ئه‌مڕۆ شەممە، 08-03-2025، په‌رله‌مان ده‌ست به دانیشتنه‌كانی بكاته‌وه.
گرنگترین ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی بڕیاره ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان گفتوگۆیان له‌باره‌وه بكات، بریتین له:
• ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواری چواره‌می یاسای وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازیی كه‌رتی تایبه‌ت و تێكه‌ڵاو
• ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕیاری راسپارده‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سیسته‌می هه‌وڵه‌كان
• خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازه یاسای هه‌مواری دووه‌می یاسای موختارەکان
• خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی بەدواداچوون و پاراستنی ماڵ و موڵکی دەوڵەت
• خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی لێخۆشبوونی هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمه‌تگوزاری له‌نێوان عێراق و قوبرس
• خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ یاسای پێشنیازكراوی هه‌مواری چواره‌می یاسای ده‌رچووانی پیشه پزیشكیی و ته‌ندروستییه‌كانی ساڵی 2000
ئێستە مشتومڕێكی زۆر له‌سه‌ر یاسای حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه. لەوبارەوە عه‌قیل فه‌تلاوی، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاندووه "تاوەكوو یاسای حه‌شدی شه‌عبی نه‌خرێته به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه، له بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان به‌رده‌وام ده‌بین."
هاوكات ئه‌حمه‌د مووسه‌وی، په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنی سادیقوون ئاماژه‌ی به‌وه داوه، هه‌ڵوێستیان جێگیره و تاكو یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی حه‌شدی شه‌عبی نه‌خرێته كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانه‌وه، به‌شداریی هیچ دانیشتنێكی په‌رله‌مان ناكه‌ن.