‎سەرۆک بارزانی: ئافرەتانی کوردستان نموونەی فیداکاری و کۆڵنەدانن

‎ڕۆژی شەممە، 8ـی مارس/ئاداری 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان "هەشتی مارس" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئافرەتانی کوردستان و جیهان کرد.

‎دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی.

‎"٨ـی مارس لە هەموو ئافرەتانی کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز بێت، ئافرەتانی کوردستان نموونەی فیداکاری و کۆڵنەدان و سەربەرزیین و پێویستە هەموومان ڕێز لە پێگە و ماف و داواکارییەکانیان بگرین. لە ڕۆژی جیهانیی ئافرەتدا هیوای بەختەوەری و سەرکەوتن بۆ هەموو ئافرەتانی کوردستان دەخوازم."