ئیسرائیل: ئەندامێکی حزبووڵڵامان لە باشووری لوبنان کردە ئامانج

باشووری لوبنان
باشووری لوبنان

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە بەردەوامی هێرشەکانمان بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی حزبووڵڵا لە باشووری لوبنان، ئەندامێکی حزبووڵڵا کوژرا.

شەممە 8ـی ئاداری 2025، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای وڵاتکە، پێگەیەکی سەربازیی حزبووڵڵایان لە باشوری لوبنان بە ئامانج گرت و لە ئاکامدا ئەندامێکی حزبووڵڵا کوژرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، ئیسرائیل ڕێگریی لە دووبارە بەهێزبوونەوەی پێگەی حزبووڵڵا لە ناوچەکە دەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە 27ـی تشرینی دووەمی 2024ـەوە ڕێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان کەوتە واری جێبەجێکردنەوە، بەڵام سەرەڕای ڕێكکەوتنەکەش، ئیسرائیل چەندین جار باشووری لوبنانی بۆردومان کردووە.

 
 
Fly Erbil Advertisment