ساڵح موتڵەگ: گۆڕانکاریی لە عێراق بەڕێوەیە

جێگری پێشووتری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، گۆڕانکاریی له عێراق به‌ڕێوه‌یه؛ ده‌شڵێت، سیسته‌می ئێستای سیاسیی له‌و وڵاته ناتوانێت به‌رده‌وام بێت.
شه‌ممه، 8ـی ئاداری 2025، ساڵح موتڵه‌گ، جێگری پێشووتری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له پشكی سوننه‌كان تایبه‌ت به كه‌ناڵی "الحرة" ڕایگه‌یاند، زۆربه‌ی سیاسییه‌كانی عێراق په‌ند له گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه وه‌رناگرن و له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و ڕێبازه‌ن كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2003ـوه گرتوویانه‌ته‌به‌ر و په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن.
ساڵح موتڵه‌گ جه‌ختی كرده‌وه، هاووڵاتییانی عێراق له دۆخی ئێستای وڵاته‌كه‌یان ناڕازین و به ته‌واوه‌تی بێ‌ئومێد بوونه و بڕوایان به سندووقه‌كانی ده‌نگدان نه‌ماوه بۆ گۆڕانكاری.
موتڵه‌گ گوتیشی، سیستمی ئێستای عێراق ناتوانێت به‌رده‌وام بێت، چونكه پشكپشكێنه و قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له‌و وڵاته به‌رده‌وامه.
موتڵه‌گ پێشبینیشی كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه به‌م شێوه به‌رده‌وام بێت، گۆڕانكاری له عێراق ڕووده‌دات، گۆڕانكارییه‌كه‌ش یان له ناوخۆ یانیش له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ده‌بێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بێت، به‌و مه‌رجه له‌گه‌ڵیدا ده‌بن به هه‌مان شێوازی ڕابردوو نه‌بێت كه له‌سه‌ر بنه‌مای پشكپشكێنه‌ی تایفی بوو.
هه‌روه‌ها گوتی، هه‌ندێك له‌و لایه‌نانه‌ی خاوه‌نی گرووپی میلیشیایین و په‌یوه‌ندییان به ئایدۆلۆجیای وڵاتانی دیكه‌وه هه‌یه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن بوونی هێزی بیانی له عێراق بكه‌نه پاساو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایه له ژیانی سیاسییاندا بمێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژموون و كاریگه‌ری و دزی و تاڵانی و سووكایه‌تپێكردن به هاووڵاتییان به‌رده‌وامی پێ بده‌ن.
جێگری پێشووتری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه، حه‌شدی شه‌عبی فه‌رمانه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق جێبه‌جێ ناكات، به‌ڵكوو له ده‌ره‌وه‌ی عێراق فه‌رمان وه‌رده‌گرن، بۆیه جێی متمانه نین و نابنه به‌شێك له دامه‌زراوه‌ی وڵات.