عێراق ساڵانە بە بەهای ملیۆنان دۆلار گوڵ هاوردە دەکات

كڕینی گوڵ كولتوورێكی نوێیه كه پێشتر له عێراق نه‌بوو، ئێستا ئه‌و دیارده‌یه‌ش پێویستی به تێچوو هه‌یه و له عێراق به گوژمه‌یەکی گه‌وره پارەی بۆ دابین ده‌كرێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ته‌نیا له ماوه‌ی ساڵێكدا عێراق به به‌های زیاتر له 148 هه‌زار دۆلار، گوڵی جۆراوجۆری له توركیاوه هاورده كردووه.
ئه‌حمه‌د عه‌لی، گوڵ‌فرۆش بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، گوڵه‌كان هۆڵه‌ندی و كینیایین، بۆ نموونه كه‌سێك ده‌یه‌وێت چه‌پكه گوڵێك پێشكه‌شی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی یان هاوڕێكه‌ی بكات، یانیش كه‌سێك پێشكه‌ش به هاوسه‌ره تووڕه‌بووه‌كه‌ی بكات، ئه‌وا دێت و گوڵ ده‌كڕێت، گوڵ هه‌یه نرخی 3 هه‌زاره، هه‌روه‌ها چه‌پكه‌گوڵیش هه‌یه كه 5 دانه‌یه به 15 هه‌زار تا 20 هه‌زار و 30 هه‌زاریش هه‌یه، هه‌ندێكیش هه‌ن100 گوڵیان به 30 هه‌زاره.
ره‌فا حوسێن، هاووڵاتی دەڵێت: هه‌ر كه‌سێك نه‌خۆش بێت، گوڵی پێشكه‌ش ده‌كرێت، یان ئه‌وانه‌ی له عومره ده‌گه‌ڕێنه‌وه یانیش بۆنه‌كان و ته‌نانه‌ت دیداره‌كانیش، جۆره‌كانی گوڵ زۆرن، بۆ دیداره‌كان گوڵی سپی، ئه‌گه‌ریش بۆ عومره بوو، ئه‌وا ڕه‌نگی شینه و كاتێكیش بۆ هاوسه‌رگیری بێت، ده‌بێت ڕه‌نگه‌كه‌ی په‌مه‌یی بێت.
لای خۆیەوە عه‌لا خالد، هاووڵاتی دەڵێت: هه‌موومان ئه‌مڕۆ گوڵ ده‌كڕین و ئێستا خواستێكی زۆری له‌سه‌ره و گوڵخانه‌كانیش ژماره‌یان زۆر بووه و جووڵه‌ی بازاڕه‌كه‌یان به‌رده‌وامه و خه‌ڵكیش له گوڵگڕین به‌رده‌وامه.
ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ كێشه ئابوورییه‌كانی هاووڵاتییانیش، كڕینی گوڵ بووه‌ته به‌شێكی گرنگ له ژیانیان و کولتوورێکی نوێ له‌ناو كۆمه‌ڵگه.