چین، ڕووسیا و ئێران مانۆرێکی دەریایی هاوبەش دەکەن

یەکشەممە، 9ـی ئاداری 2025، وەزارەتی بەرگری چین ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم مانگە، مانۆرێکی دەریایی هاوبەش لەنێوان چین، ڕووسیا و ئێران دەکرێت.

وەزارەتی بەرگریی چین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد "هێزە دەریاییەکانی چین، ڕووسیا و ئێران، لە ناوەڕاستی ئەم مانگە مانۆرێکی هاوبەش دەکەن" ئاماژەی بەوەش داوە "مانۆرەکە لە ئاوەکانی نزیک بەندەری چابەهاری ئێران دەکرێن."

لین جیان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین گوتی: داوا لە ئەمەریکا دەکەین واز لە عەقڵییەتی هەژموونگەرایی خۆی لەسەر چین بهێنێت، هەروەها بیرکردنەوە لە جەنگی سارد بەسەرچووە، هەڵوێستی پەکینیش ڕوون و یەکگرتووە.