ئوسترالیا..زریانی ئەلفرێد کارەساتی ناوەتەوە

یەکشەممە، 9ـی ئاداری 2025، ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ڕایگەیاند، بەهۆی زریانی "ئەلفرێد"وە زیاتر لە 12 سەرباز بریندار بوون.
ئەلبانیز ئاماژەی بەوەش کرد، ئێوارەی ڕۆژی شەممە، لەکاتی وەرگەڕانی دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی کە 32 سەربازی تێدابووە، 12 سەرباز بریندار بوون، لەنێویاندا 6 سەربازیان برینیان سەختە.
سەربازەکان لە ڕێگادا بوون بۆ شاری لیسمۆر لە باشووری شاری بریسبان بۆ ئەوەی یارمەتی و هاوکاریی بە هاووڵاتییان بگەیەنن، دوای لافاوێک کە بەهۆی زریانی ئەلفرێدەوە لەو شارە ڕووی دا.
پۆلیسی نیو ساوس وێڵز ڕایگەیاندووە، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان لە ڕێگاکە دوور کەوتووەتەوە و چەند جارێک لە کێڵگەیەکی بچووکدا وەرگەڕاوە، ئۆتۆمبێلی دووەمیش لەکاتی هەوڵدان بۆ دوورکەوتنەوە لە ئۆتۆمبێلی یەکەم، بەلای خۆیدا وەرگەڕا.
پۆلیس ئاماژەی بەوەش کردووە "ئەو دوو ئۆتۆمبێلە پێکدادانیان نەکردووە"، بەڵام کەسێک بەهۆی زریانەکەوە مردووە.
هاوکات کۆمپانیاکانی کارەبای ئوسترالیا ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕایانگەیاند، زریانی ئەلفرێد بووە هۆی پچڕانی تەزووی کارەبا بەشێوەیەکی بەرفراوان لە ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا و نزیکەی 330 هەزار ماڵ بێ کارەبان.
ئەنتۆنی ئەلبانیسی سەرۆک وەزیران هۆشداریدا و گوتی: دۆخی کوینزلاندی باکوور و باکووری نیو ساوس وێڵز بەهۆی لافاو و بای بەهێزەوە تا ئێستا مەترسیدارە.
My backyard … #kedronbrook up ..what a night for everyone! @couriermail #cyclonealfred pic.twitter.com/V2ahQ3NprM
— Poppy Masselos (@poppymasselos) March 8, 2025
Don’t let a fallen tree stop you from getting onto the M1.
— Imran Siddiqui (@ImranSiddiquie) March 9, 2025
Natural disasters either bring out the worst in humanity or the best. Everyone is working together to get home safely.#onlyinaustralia #CycloneAlfred #Cyclone pic.twitter.com/1ql87BwDZD
Suburbs of Brisbane are being inundated. The rain won’t stop thanks to ex #cyclonealfred pic.twitter.com/FIBl6RhQTk
— Josh Bavas (@JoshBavas) March 9, 2025