گوته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووك به‌هۆی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
ته‌ندروستی كه‌ركووك هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه

K24- كه‌ركووك:
گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی كه‌ركووك گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌فراسیاو كامیل وه‌یسی، گوته‌بێژی پۆلیسی ئه‌و پارێزگایه‌ی راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك بوو ئه‌فراسیاو كامیل وه‌یسی لە ژێر چاودێری پزیشکیدا بوو، به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی توانای به‌رگه‌گرتنی په‌تاكه‌ی نه‌بوو و ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
H.B