هاووڵاتیانی دیوانیە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری خۆپیشاندانیان کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە، 9ـی ئاداری 2025، ڕێگای نێوان قەزای حەمزەی شەرقی و شاری دیوانیە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخرا، کە خۆپیشاندەران بەرامبەر نەبوونی خزمەتگوزاری ناڕەزایەتیان دەربڕیوە.
یەکێک لەو خۆپیشاندەرانە بەناوی قاسم مەرجانی، گوتی: بەهۆی بەڵێنە درۆیینەکانی بەرپرسان، بۆ قیرتاوکردنی شەقامەکان، خیوەتەکانمان داناوە و ڕێگەمان داخستووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە "ئەم خۆپیشاندان و ناڕەزاییانە لە ئەنجامی پشتگوێخستنی حکوومەتەکە یەک لەدوای یەکەکانەوە بووە، کە خراپیی ڕێگاکە دۆخیانی قورس کردووە و پاش باران ناتوانن منداڵەکانیان بگەیەننە قوتابخانە، ناتوانن نەخۆشەکان بگەیەننە نەخۆشەکان و تەنانەت ناتوانن بازاڕیش بکەن."
