فوئاد حوسێن: پێویستە هەوڵی هەرێمی و نێودەوڵەتی دژی داعش بدرێت

دوای کۆبوبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی عێراق و تورکیا و ئوردن لەبارەی ڕەوشی سووریا، ئاماژەیان بەوەکرد، پێویستە کێشەکانی سووریا چارە بکرێن.
یەکشەممە، 9ـی ئادار 2025، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: لەگەڵ وڵاتان کار دەکەین بۆ گەیشتن بە سەقامگیری لە سووریا و سەقامگیری عێراق لە سەقامگیری سووریاوە سەرچاوە دەگرێت.
فوئاد حوسێن، گوتیشی: داعش خەریکە خۆی بەهێز دەکاتەوە و پێویستە هەوڵی هەرێمی و نێودەوڵەتی دژی داعش بدرێت.
لەلای خۆیەوە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکەمان مێژوویی بوو، باسمان لە رێگاکانی چارەسەرەکردنی کێشە جۆراو جۆرەکان کرد و دەستێوەردانی دەرەکی کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات.
هاکان فیدان، گوتیشی: دەبێت وڵاتەکانمان کاربکەن بۆ ئەوەی کێشەکانیان لەنێوخۆیاندا چارەبکەن.
لەلایەکی دیکەوە ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن، ڕایگەیاند: وڵاتانی دراوسێی سووریا داوای هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا دەکەن.