ئەمەریکا و ڕووسیا لەبارەی سووریا داوایەک ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی دەکەن

ئاڵاکانی ئەمەریکا و ڕووسیا
ئاڵاکانی ئەمەریکا و ڕووسیا

سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ئاشکرای کرد، واشنتن و مۆسکۆ داوای کۆبوونەوەی بە پەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی لەبارەی دۆخی سووریا دەکەن.

یەکشەممە 9ـی ئاداری 2025، سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی، بڵاوی کردەوە، هەر یەکە لە وڵاتانی ئەمەریکا و ڕووسیا، سەرباری سەرکۆنەکردنی ڕووداوی کۆمەڵکووژییەکانی سووریا، داوای کۆبوونەوەی بە پەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی دەکەن.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد، هەر دوو وڵاتەکە لە ڕووداوی ئەم دواییانەی سووریا نیگەرانن و داواکارن سبەینێ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش بکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 9ـی ئاداری 2025، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی ڕووبەڕووبوونەوەکەی کەناراوەکانی سووریا هەزار کەسی تێپەڕاند.

پێنجشەممە 6ـی ئاداری 2025، لە پارێزگاکانی لازقییە و تەرتووس شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حکوومەتی نوێ سووریا و لایەنگرانی ڕژێمی پێشووی ئەسەد ڕووی دا.

 
Fly Erbil Advertisment