له گه‌رمیان پزیشكێك به‌هۆی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
ته‌ندروستیی گه‌رمیان: پزیشكێكی دێرین و به خزمه‌تمان له‌ده‌ستدا
K24- گه‌رمیان:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوبەری گشتیی تەندروستی گەرمیان رایگه‌یاند، پزیشكێكی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دكتۆر سیروان محەمەد، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستی گەرمیاندا هاتووه، "دکتۆر عومەر حەبیب سەرجەم ژیانی لە کەلار بۆ خزمەتی گەرمیان تەرخانکرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "ئه‌و پزیشكه ساڵانێکی زۆری تەمەنی لە دیلی جەنگی نەگریسی ئێران - عێراقدا بەسەر بردبوو".
گوتیشی: كه‌مێك پێش ئێستا دكتۆر عومه‌ر حه‌بیب به‌هۆی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
H.B