ڕووسیا دوو دیپلۆماتکاری بەریتانی دەر دەکات
بە تۆمەتی سیخوڕیی، ڕووسیا دوو دیپلۆماتکاری بەریتانی ئاگادار کردووە، لە ماوەی دوو هەفتەدا ڕووسیا بەجێ بهێڵن.
ئاژانسی 'تاس'ـی ڕووسی سەر بە حکوومەت بڵاوی کردووەتەوە، دەسەڵاتدارانی ڕووسیا بە تۆمەتی سیخوڕیی، دوو دیپلۆماتکاری بەریتانی لە باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە مۆسکۆ دەر دەکەن.
بە گوێرەی ئاژانسی تاس، ناوی ئەو دوو دیپلۆماتکارە ئەلێکساندەر ئۆدێدرا و مایکڵ سکینزە، لەژێر ناوی کاری دیلپۆماسیدا، سیخوڕییان بۆ حکوومەتی بەریتانیا کردووە، بەڵام دواتر ئاشکرا بوون.
باس لەوەش کراوە، ئەو دوو دیپلۆماتکارە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ڕووسیاوە ئاگادارکراونەتەوە لە ماوەی دوو هەفتەدا وڵاتەکە بەجێ بهێڵن.