حکوومەتی ئیسرائیل پلانێکی بۆ پەرەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتیی درووزەکان پەسند کرد
حكوومه‌تی ئیسرائیل پلانێكی پێنجقۆڵی گشتگیر په‌سند ده‌كات ئامانج لێی به‌هێزكردن و باشتركردنی په‌ره‌پێدانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی ناوچه‌ی درووزهكانه له به‌رزاییه‌كانی جۆلان.
دووشه‌ممه، 10ـی ئاداری 2025، حكوومه‌تی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، "پلانێكی پێنجقۆڵی گشتگیر"ـی په‌سند كردووه، ئامانج لێی به‌هێزكردن و باشتركردنی په‌ره‌پێدانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی شارۆچكه‌كانی درووزهكانه له به‌رزاییه‌كانی جۆلان و شارۆچكه و ناوچه‌كانی ئه‌و پێكهاته و چهركهسهكانه له جه‌لیل و كهرمل و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له 2025 تاوه‌كوو 2029 به‌رده‌وام ده‌بێت.
حكوومه‌تی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پلانه‌كه پشتگیریی نیشته‌جێبوون، پێشخستنی ژێرخان، به‌هێزكردنی بودجه‌ی حكوومه‌ته خۆجێكان و پێشخستنی ئاستی په‌روه‌رده و فێربوون ده‌گرێته‌وه.
ئیسرائیل ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، 100 ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌م پلانه ته‌رخان كراوه، هاوكات 2.6 ملیاری دیكه‌یش بۆ كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی دیكه‌یش ده‌خرێته سه‌ر 100 ملیۆنه‌كه.
له‌م باره‌وه، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، پابه‌ندییه‌كی قووڵییان به‌رانبه‌ر به براكانیان له كۆمه‌ڵگه‌ی درووزی هه‌یه و شیاوی ئه‌وه‌ن خزمه‌ت بكرێن.
شه‌ممه، 1ـی ئاداری 2025، بنیامین ناتانیاهۆ ڕایگه‌یاند، ڕژێمی نوێی سووریا توندڕه‌وه. گوتیشی، به‌رگریی له درووزهكانی سووریا ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته سه‌ر درووزه‌كان وه‌ڵامیان ده‌بێت و بێده‌نگ نابن. باسی له‌وه‌ش كرد، به‌رگریی له دانیشتووانی جه‌ره‌مانا له باشووری دیمه‌شق ده‌كه‌ن.
دووشه‌ممه، 24ـی شوباتی 2025، ناتانیاهۆ ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ڕێگری له بڵاوه‌پێكردنی سه‌ربازانی سووریا له پارێزگاكانی باشووری دیمه‌شق ده‌كه‌ن.
بنیامین ناتانیاهۆ هاوكات پابه‌ندبوونی ئیسرائیلی به پاراستنی درووزهكانی سووریا له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ڕێگرییان لێ ناكات له به‌رزاییه‌كانی جۆلان كار بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا دوای ئه‌و لێدوانانه‌ی ناتانیاهۆ له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی دروزووكان كۆ بووه‌وه.
سێشه‌ممه، 25ـی شوباتی 2025، سه‌دان درووزی له شاری سوه‌یدا له دژی لێدوانێكی بنیامین ناتانیاهۆ كه پشتیوانی خۆی بۆ درووزه‌كان ده‌ربڕی بوو، خۆپیشاندانیان كرد و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رانبه‌ر ده‌ربڕی.
درووزه‌كان له دروشمه‌كانیاندا كه له خۆپیشاندهكهیاندا به‌رزیان كرده‌وه، ڕه‌تی هه‌ر جۆره دهستوهردانێكیان له كاروباریی ناوخۆییان كرده‌وه.
خۆپیشانده‌ران ڕایانگه‌یاند، دژی هه‌ر جۆره پرۆژه‌یه‌كن كه سووریا دابه‌ش بكات و لێدوانه‌كانی ناتانیاهۆیان له‌م باره‌وه به پرۆژه و پلانی دابه‌شكاریی ناوبرد.
درووزه‌كان پێكهاته‌یه‌كی ئایینی و ئیتنین. زۆربه‌یان له پارێزگای سوه‌یدا له سووریا ده‌ژین و له شه‌ڕی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته له دوای ساڵی 2011ـدا دژی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بوون. به‌شێكیشیان له به‌رزاییه‌كانی جۆلاندا ده‌ژین.