ڕۆبیۆ: ئەمەریکا خەرجییە دەرەکییەکان بە ڕێژەیەکی زۆر، کەم دەکاتەوە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات، وڵاته‌كه‌ی سه‌رقاڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی پرۆگرامی په‌ره‌پێدانی ده‌ره‌وه‌یه؛ ده‌شڵێت، به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ی له‌و پرۆگرامه‌دا خه‌رج كراوه، زیانی به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یاندووه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كانوونی یه‌كه‌می 2025 بڕیارێكی په‌سند كرد كه تێیدا داوای ڕاگرتن و وه‌ستانی سه‌رجه‌م هاریكارییه ده‌ره‌كییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد كه "پرۆگرامی په‌ره‌پێدانی ده‌ره‌وه"ـی تێدا بوو و ڕایگه‌یاندبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌جێندا و پلانی واشنتن یه‌ك ناگرێته‌وه.
دووشه‌ممه، 10ـی ئاداری 2025، ماركۆ ڕۆبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) بڵاوی كرده‌وه، دوای پێداچوونه‌وه به كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه ده‌ره‌كییه‌كان كه ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌ی خایاندووه، بڕیاریان داوه 83%ـی خه‌رجییه ده‌ره‌كییان كه‌م بكه‌نه‌وه.
ماركۆ ڕۆبیۆ ئه‌مه‌ریكا 5200 گرێبه‌ست تایبه‌ت به به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی ده‌ره‌كی كه ده‌یان ملیار دۆلارییان تێدا خه‌رح كراوه، هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه. گوتووشیه‌تی، خه‌رجكردنی ئه‌و ده‌یان ملیار دۆلاره نه‌ك سوودی بۆ ئه‌مه‌ریكا نه‌بووه، به‌ڵكوو زیانی به به‌رژه‌وه‌ندییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیشی گه‌یاندووه.
به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاریكارییه مرۆیی و ته‌ندروستییه‌كان به‌سه‌ر نزیكه‌ی 120 وڵات دابه‌ش ده‌كات.